ئەفشین حوسێنپەناهی لەلایەن ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا
۳ تیر ۱۳۹۶، ۱۸:۴۳
هەنگاو: هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنە هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و ڕاپێچی شوینێکی نادیاریان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ئەمڕۆ شەممە ٣ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی ئێران هێرشیان کردە سەر ماڵ هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی محەممەد حوسێنپەناهی و کوڕێکی ئەو خێزانەیان بەناوی "ئەفشینی حوسێنپەناهی" دەستبەسەر کرد.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە کاتژمێر ٤ی بەیانی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و دەستیان کردووە بە ئەزیەت و ئازاردانیان.
ئەفشین لەدایکبووی ١٣٦٨ هەتاوییە و ٢٨ ساڵ تەمنیەتی پێشترش لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاداد کرابوو.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی حوسێنپەناهی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت بە "هەنگاو"ی ڕاگەیاند کە دەستبەسەر کرانی ئەفشین پەیوەندی بە تێکهەڵچوونە چەکدارییەکەی دوێنێی ناو شار سنەوە هەبووە.
ڕۆژی ڕابردوو و دوای تێکهەڵچوونی چەکداری نێوان تیمێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و هێزەکانی سوپای پاسداران، ٣ پێشمەرگە گیانیان لە دەست دا و ٦ ئەندامی سوپای پاسدارانیش کوژران.
دەوتریت یەکێک لە براکانی ئەفشین بەناوی "ڕامین حوسێنپەناهی" لە تێکهەڵجوونەکەی ڕۆژی ڕابردوو بە برینداری لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران دەستگی کراوە.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکە لە سەر شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو برایە لە بەر دەستدا نییە.