سێ بەندکراوی کورد دوای ٣٣ ساڵ لە پەتی سێدارە ڕزگارییان بوو
هەنگاو: سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئورمیە دوای ٣٣ ساڵ بەندکران و دواجار دوای لێخۆشبوونی ب
هەنگاو: سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئورمیە دوای ٣٣ ساڵ بەندکران و دواجار دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە پەتی سێدارە ڕزگارییان بوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی جەعفەر ئیسماعیلی، عوسمان سەحرایی و سەعید ئارمەت کە بڕیار بوو کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەممە (١٦ی مارسی ٢٠٢٢) لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ بکرێت. دوای وەرگرتنی ڕەزایەت و لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە لە دواساتەکاندا هەڵوەشایەوە و لە پەتی سێدارە ڕزگارییان بوو.
ئەم سێ هاووڵاتییە دوو ڕۆژ پێش بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و ڕۆژی ڕابردووش دوایین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەنجام دابوو. هەنگاو دوێنێ بە نیسبەت ئەگەری لەسێدارەدانی ئەم سێ بەندکراوە کوردە هۆشداری دابوو.
هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەم سێ هاووڵاتییە ١٤ی پووشپەڕی ٢٦٨٨ کوردی (٥ی جولای ١٩٨٩) بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و بەبێ ئەوەی بەڵگەی سەلمێنراو بۆ سەپاندنی ئەو تاوانە هەبێت و تەنیا لە ڕێگەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سوێندخواردن (قەسامە) حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.
دوای ڕەزامەندی و لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، کۆنترین دۆسیەی قەساس (سێدارە) لەئێراندا کۆتایی پێهات و سێ بەندکراوی #کورد لە #سێدارە ڕزگارییان بوو.#ئورمیە#جەعفەر_ئیسماعیلی
— Hengaw Human Rights Organization (@HengawO) March 16, 2022
#عوسمان_سەحرایی #سەعید_ئارمەت https://t.co/POpjoi0mxH