ژنێکی سەقزی دوای کوشتنی دوو منداڵەکەی خۆی کوشت

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی سەقز دوای ئەوەی دوو منداڵی خۆی دەرمانخوارد کرد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٣ بەفرانبار ٢٧١٩، ٠٠:٠١

 

هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی سەقز دوای ئەوەی دوو منداڵی خۆی دەرمانخوارد کرد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی بەفرانباری ٢٧١٩  (٣ی ژانویەی ٢٠٢٠)، ژنێکی لاوی خەڵکی سەقز و دانیشتووی شاری تاران بە ناوی ”ژیلا ڕەسووڵی“ دوو منداڵی خۆی بە ناوەکانی ”حەمید ڕەزا و ئاتنا هاشمی فەرد“ دەرمانخوارد کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەقز لەوبارەوە ڕایگەیاند کە ئەو ژنە دوای ئەوەی دوو منداڵەکەی دەرمانخوارد کردووە، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

یەکێک لە نزیکانی ئەو بنەماڵەیە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە ژیلا ڕەسووڵی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە دەستی داوەتە ئەوکارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە