پیرانشار؛ کوشتنی ژنێکی لاوی قوربانیی منداڵ‌هاوسەری بە پاساوی شەرەف

ژنێکی لاوی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ترووسکە عەبدوڵڵازادە کە قوربانیی منداڵ‌هاوسەرییە و لە خوار تەمەنی یاسایی بەزۆر بەشوو دراوە، بە "پاساوی

٢٣ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٤:٥٢

 

هەنگاو: یەکشەممە، ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

ژنێکی لاوی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ترووسکە عەبدوڵڵازادە کە قوربانیی منداڵ‌هاوسەرییە و لە خوار تەمەنی یاسایی بەزۆر بەشوو دراوە، بە "پاساوی شەرەف" و بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە لەلایەن شووەکەی و باوکی و خەزوورەیەوە کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، ژنێکی لاو بە ناوی ترووسکە عەبدوڵڵازادە، تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی گوندی "کاسەکەران" و دانیشتووی شاری پیرانشار، لەلایەن باوکی و مێردەکەی و خەزوورەیەوە بە شێوەیەکی هۆڤانە کوژراوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم ژنە لاوە کە هاوکات دایکی دوو منداڵی بچووکە، لە خوار تەمەنی یاسایی (واتە خوار ١٨ ساڵ) لەلایەن بنەماڵەکەی خۆیەوە ناچار کراوە شوو بە ئامۆزاکەی بکات و بە زۆرەملێ ژیانی هاوبەشیان پێک هێناوە.

هەنگاو زانیویەتی کە، ترووسکە عەبدوڵڵازادە دوای ئەوەی هەستی بەوە کردبوو کە مەترسیی گیانیی لەسەرە، لە دەلاقەی ژوورێکی ماڵەکەیانەوە خۆی فڕێ داوەتەوە خوارەوە، بەڵام خەزوورەی (بە ناوی مستەفا) و مێردەکەی (بە ناوی ڕەحمان) و باوکی (بە ناوی حاجی) بردوویانەتە ماڵی مامۆی بە ناوی "م. ع" و لەوێ بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە دەستی، پای، سەری، ملی و هەموو دەموچاویان شکاندووە و دواتریش زۆر هۆڤانە هەڵیانواسیوە.

باوکی ئەم ژنە لاوە قوربانییە، دوای کوشتنی کچەکەی، دانی بەوە داناوە کە لەگەڵ برا و برازاکەی خۆی کوشتوویانە و بەرپرسیارەتییەکەشی قبووڵ کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە