بۆکان: خۆکوشتن و گیانلەدەستدانی ئاریان یاوەری، دەستبەسەرکراوێکی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

١ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ٠٠:٣٠

هەنگاو: شەممە، ١ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

ئاریان یاوەری، لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی شاری بۆکان و دەستبەسەرکراوێکی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ناوبراو لەم دواییانەدا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ژێر گوشاردا بووە

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ (١٨ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، ئاریان یاوەری، لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە کوردە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن دەزگا ئەمنییەکان و بەتایبەت لەلایەن جاشێکەوە بە ناوی ئەحمەد عەلیپوور، ئەندامی هێزی بەسیج لە بۆکان هەڕەشەی لێ کراوە.

ناوبراو لە مانگی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ و لە سەردەمی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا بە تۆمەتی ئاگردانی ماڵی ئەحمەدی عەلیپوور، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە و دوای ٧٠ ڕۆژ لە دەستبەسەربوونی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە