۱ مرداد ۱۳۹۶، ۱۵:۵۹
هەنگاو: لە دێژەی شەپۆلی لە سێدارەدانی هاووڵاتییان لە بەندیخانەکانی ئێران، حوکمی سێدارەی هاوولاتیەکی دیکەی کورد لە بەندیخانەی میاندوواو، جێبەجێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی “هەنگاو”،سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، یەکشەممە یەکی گەلاوێژ، حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری دروود سەر بە لورستان، لە بەندیخانەی میاندواو، بەڕێوەچوو.
ناسنامی ئەو کەسە “مەهدی ساکی” تەمەن ٣٣ ساڵ ڕاگێندراوە.
مەهدی ساکی لە ساڵی ١٣٩٢ بە تاوانی هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر، لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگایی دادوەریی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
ئەم هاووڵاتیە خەڵکی شاری دروودی سەر بە پارێزگایی لورستان، ١٧ی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە بەندیخانەی شاری مەهاباد بۆ بەندیخانەی میاندواو، گوێزرابوویەوە.