هەوڵی خۆکوشتنی سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد

سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد بە ناوەکانی سەلاحەدین ڕەحمانپوور، هۆشیار میش بەهار و عوسمان عەلینژاد، بەمەبەسەتی ناڕەزایەیی دەرب

١٠ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٠٧:٥٠


هەنگاو: یەکشەممە ١٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد بە ناوەکانی سەلاحەدین ڕەحمانپوور، هۆشیار میش بەهار و عوسمان عەلینژاد، بەمەبەسەتی ناڕەزایەیی دەربڕین بەرانبەر پشتگوێخرانی دۆسیەکانیان لەلایەن ناوەندی پەیوەندیدارەوە، هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٢٥ی ئەپریلی ٢٠٢٣) سەلاحەدین ڕەحمانپوور، هۆشیار میش بەهار و عوسمان عەلینژاد، سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم سێ بەندکراوە لە ڕێگای خواردنی حەبەوە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و دواتر بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی مەهاباد و ئورمیە گواستراونەتەوە.


بەپێی بەدواداچوونەکانی هەنگاو و دوایین زانیارییەکان، بارودۆخی تەندروستی سەلاحەدین ڕەحمانپوور و عوسمان عەلینژاد لە ئێستادا جێگیرە. بەڵام هۆشیار میش بەهار کەوتووەتە کۆما و هێشتا لە نەخۆشخانەدا خەوێندراوە.

سەلاحەدین ڕەحمانپوور، هۆشیار میش بەهار و عوسمان عەلینژاد تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوانە گشتییەکان تۆمەتبار کراون و لە بەندیخانەن.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە