خۆکوشتنی بەندکراوێکی سیاسی کورد ڕۆژێک دوای هاتنە دەرەوەی کاتی لە بەندیخانە

مەتین حەسەنوەند بەندکراوی سیاسی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی شاری شنۆ دوای تێپەڕاندنی سێ ساڵ لە ماوەی ٥ ساڵ سزای بەندکران کە بە سەریدا سەپابوو، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی

١٥ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٢٣:٤١


هەنگاو: پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

مەتین حەسەنوەند بەندکراوی سیاسی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی شاری شنۆ دوای تێپەڕاندنی سێ ساڵ لە ماوەی ٥ ساڵ سزای بەندکران کە بە سەریدا سەپابوو، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی پووشپەری ٢٧٢٢ و یەک ڕۆژ دوای هاتنە مەرەخەسی لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مەتین حەسەنوەند ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕ لە بەندیخانەی ناوەندی ماکۆ هاتبووە مەرەخەسی.

مەتین حەسەنوەند مانگی خەزەڵوەری ٢٧١٩ لە حاڵێکدا لە یەکێک لە پادگانەکانی شاری شنۆ سەرقاڵی تێپەڕکردنی سەربازی زۆرەملێ بوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکان لە ئورمیە گوازرایەوە و دوای یەک مانگ و کۆتایی هاتنی لێپرسینەوەکانی بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە گوازرایەوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە زستانی هەمان ساڵ لەلایەن دادگای سەربازی ئورمیەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و هەر ئەوکات بۆ بەندیخانەی ناوەندی ماکۆ گوازرایەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکوشتنی ئەم بەندکراوە سیاسییە دیار نییە و تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادوەری شاری شنۆ گوازراوەتەوە
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە