بەندیخانەی مایێشت؛ بەندکراوێک بە ناوی حامید گەڕاوەن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

٩ بانەمەڕ ٢٧٢٥، ١٠:١٨

هەنگاو؛ سێشەممە ٩ی بانەمەری ٢٧٢٥

حامد گەڕاوەن، بەندکراوی خەڵکی کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان، لە دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بە ڕەوتی پێشگرتن بە چوونە مەرەخەسی و بێرێزی پێ کردن لەلایەن دادوەر، لە بەندیخانەی مایێشتی کرماشان هەوڵی خۆکوشتنی داوە و و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٥ (٢٧ی ئاوریلی ٢٠٢٥) حامید گەڕاوەن بەندکراوی تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی "سەرتەریان" سەر بە شاری کۆیەشت لە ڕێگای خواردنی حەبی برنج لە بەندیخانە مایێشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە چەندین کاتژمێر پێش خۆکوشتن، بە مەبەستی چوونە مەرەخەسی لەگەڵ یەکێک لە دادیارەکانی دادگوستەری کرماشان بە ناوی "عەینی" قسەی کردووە و داواکاری چوونە مەرەخەسییەکەی لەلایەن ئەو دادوەرە رەد کراوەتەوە، هەروەها لە دوای رەدکردنەوەی داواکارییەکەی ئەم قازییە بێرێزی بە حامید گەڕاوەن کردووە.

شایانی باسە حامد گەڕاوەن، چەندین ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەر و سزای ٢٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو کە دواتر ئەم سزایە بۆ ١٣ ساڵ کەمکرابوویەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە