بڕیاری سێدارەی زیندانییەک لە سنە بۆ ماوەیەکی کاتی و دیاریکراو، راگیرا+وێنە و وتوێژ

هەنگاو: لاوێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، حەفتەی رابردوو لە کاتێکدا بۆ بەڕێوەبردنی حوکمی لەسێدراەدانەکەی بردرابوویە بەردەم پەتی سێدارە، لەلایەن بنەماڵەی سک

١٦ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٢٢:١٧

 

هەنگاو: لاوێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، حەفتەی رابردوو لە کاتێکدا بۆ بەڕێوەبردنی حوکمی لەسێدراەدانەکەی بردرابوویە بەردەم پەتی سێدارە، لەلایەن بنەماڵەی سکاڵاکارەوە ٦ مانگ مۆڵەت بە بنەماڵەکەی درا کە دیەکەی لەو ماوەیەدا دابین بکەن.

بەپێی راپۆرتی میدیا حکوومەتییەکان، دووشەمەی حەفتەی رابردوو (١٠ی بانەمەڕ / ٣٠ ئاوریل)، لاوێکی سنەیی کە بە تۆمەتی کوشتن حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە، لەلایەن بنەماڵەی کوژراوەکەوە بەخشرا.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سنە، ناسناوی ئەو لاوە کوردە کە ماوەی ٨ ساڵە لە بەندیخانەی شاری سنە ڕاگیراوە، جەمشید فەرهادی و تەمەن ٢٨ ساڵ راگەیاندووەو پاش هەوڵێکی زۆر لەگەڵ بنەماڵەی ئەو لاوە کوردە دیمانەیەکی پێک هێناوە.

ئەو لاوە کوردە ٨ ساڵ پیش ئێستا لە ئەنجامی دەمەقاڵەیەکدا کەسێکی بەناوی "ساڵح رەحیمی" کوشت و دواتر بەو هۆیەوە دەستبەسەر و دەزگای قەزایی ئێرن حوکمی لەسێدارەدانی بۆ بڕییەوە.

فەردین فەرهادی برای ئەو تۆمەتبارە بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی راگەیاند، جەمشید لە ٨ ساڵ پێش ئێستاوە لە بەندیخانەی شاری سنەیەوە لەو ماوەیەدا هیچ مەرەخەسییەکی پێنەدراوە.

برای ئەو تۆمەتبارە ئەوەشی خستەڕوو کە بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەخشرانی براکەم لەلایەن هەوڵدەرییە حکوومەتییەکانەوە راست نیە و بەپێی بڕیاری دادگا، ئەگەر لەماوەی ٦ مانگی داهاتوودا نەتوانین ٢٥٠ ملیۆن تمەن دابین بکەین، حوکمەکە جێىەجێ دەکەن.

ئەو هەروەها گوتیشی ئێمە بەهۆی دۆخی خراپی ئابوورییەوە و هەڵاوسان لە بازاڕەکان، ماڵەکەمان بۆ فرۆش داناوە، بەڵام ئەگەر بفرۆشرێت ئەوە تەنا نیوەی ئەو دیەیە دەردێنێ، بۆیە لەرێگەی “هەنگاو”ەوە داوا لە هەموو خێرخوازێک دەکەین یارمەتیمان بدەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە