بەندیخانەی سەقز؛ سزای سێدارەی بەندکراوێک جێبەجێ کرا

٦ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٠:٠٢

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی فەرزاد خادەمی کە چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا، لە بەندیخانەی ناوەندی سەقز جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٢٥ی ئەپریلی ٢٠٢٤) سزای سێدارەی فەرزاد خادەمی خەڵکی سەقز لە بەندیخانەی ناوەندی سەقز جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە ڕۆژی سێشەممە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرایەوە و هەنگاو لەسەر مەترسی جێبەجێکرانی سێدارەکەی هۆشداری دا.

فەرزاد خادەمی مانگی پووشپەری ٢٧١٩ بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە هاوڕێکانی خۆی بە ناوی تیرداد ئاتەش ئەفروزی لە ڕێگەی بەکارهیێنانی چەک دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.

هەواڵی لەسێدارەدانی فەرزاد خادەم تا کاتی نووسینەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە میدیا حکوومەتییەکانی ئێران بە تایبەتی میدیای سەر بە دەزگای دادوەری بڵاو نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە