بەڕێوەچوونی حوکمی سێدارەی پێنج هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی کرماشان

هەنگاو:حوکمی سێدارەی پێنج هاووڵاتیی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان جێبەجێ کرا.

١٩ سەرماوەز ٢٧١٩، ٢٣:١٤

 

هەنگاو:حوکمی سێدارەی پێنج هاووڵاتیی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧١٩(٩ی دێسامبری ٢٠١٩)، حوکمی سێدارەی ٥ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

تائێستا ناسنامەی دوو لەو کەسانەی کە لەسێدارە دراون بە ناوەکانی “ئەمیر نەجەف ئابادی” و “خەلیل کەرەمی” بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

ئەو پێنج هاووڵاتییە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئیرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لە سێدارەدانی ئەو پێنج هاووڵاتییە لەلایەن میدیاکان و بەرپرسانی حکوومەتی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە