حوکمی سێدارەی ئەرسەلان خودکام پەسەند کرا و بەفەرمی پێی ڕاگەیەندراوە

هەنگاو: حوکمی سێدارەی ئەرسەلان خودکام، بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەهاباد لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە پشتڕاست کراوەتەوە و کۆمیسیۆنی لێبوردنیش داوای

١٣ خەرمانان ٢٧١٩، ٢٣:٣٨

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی ئەرسەلان خودکام، بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەهاباد لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە پشتڕاست کراوەتەوە و کۆمیسیۆنی لێبوردنیش داوای پێداچوونەوە و لێبوردنی ناوبراوی ڕەد کردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوکمی سێدارەی ئەرسەلان خودکام، بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەهاباد  دوای ئەوەی لە دیوانی بەرزی وڵاتی ئیرانەوە پەسەند رکاوەتەوە، داوای پێداچوونەوە بە حوکمەکەی و هەروەها داوای لێبوردنی ناوبراو لەلایەن کۆمیسیۆنی لێبوردنەوە ڕەد کراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەواڵنیری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٤ی سێپتامبری ٢٠١٩)، بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە بەفەرمی ئەو حوکمەیان بە ناوبراو ڕگەیاندووە و وتوویانە کە حوکمەکەت کەم نەکراوەتەوە و وەک خۆی ماوەتەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی خودکام بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ”کۆتایی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، خالید خودکام باوکی ئەرسەلان بە مەبەستی وەرگرتنی کۆمیسیۆنی لێبورد چووەتە تاران و بەداخەوە کۆمیسیۆن داوای ناوبراوی ڕەد کردووەتەوە“.

ئەو سەرچاوەیە لەدرێژەدا وتی کە: “حوکمی سێدارەی ئەرسەلان خودکان ڕەوانەی بەشی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی بەندیخانەی ئورمیە کراوە و مەترسی لەسێدارە دانی لە سەرە.

ئەرسەلان خودکام تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی مەهابادە کە بۆ ماوەی ١٦ ساڵە ئەندامی سپای پاسداران بووە. ناوبراو پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە کاتێک خۆی ڕادەستی ئێران کردوەتەوە، بوەتە ئەندامی سپای پاسداران.

ناوبراو  مانگی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی مەهاباد دەستبەسەر کرابوو و ئێستا لە بەندی ٣ی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە ڕاگیراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە