حەوت چالاکی مەزهەبی کورد حوکمی سێدارە و بەندکرانیان بە سەردا سەپا

هەنگاو: مەحیەدین تازەوارد چالاکی ەمزهەبی خەڵکی شنۆ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا و شەش چال.

١٢ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٠:٠٩


هەنگاو: مەحیەدین تازەوارد چالاکی ەمزهەبی خەڵکی شنۆ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا و شەش چالاکی دیکەش حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دانیشتنی دادگای حەوت چالاکی مەزهەبی کورد لەلقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو بەڕێوە چوو و مەحیەدین تازە وارد خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی ”موحاربە“ حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا.


هەروەها شەش چالاکی دیکەش سەرجەم حوکمی ٣٣ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە و ئەو حوکمە ئەمڕۆ شەممە ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢ی ژوئیەی ٢٠٢٠) بە فەرمیی پێیان ڕاگەیەندراوە.


شەش کەسی دیکە بە شێوەی خوارەوە حوکم دراون؛
١_ عەبدوسەلام مەردان کوڕی محەمەد و خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە گرووپە توندئاژۆ مەزهەبییەکان“ حوکمی ١٠ ساڵ بەندکران.
٢_ حیسام محەمەدی خواجلو کوڕی حەسەن و خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی ’پڕووپاگەندە دژی نیزام“ حوکمی یەک ساڵ بەندکران.
٣_ نیزام نادری کوڕی ڕەحمان و خەڵکی بۆکان بە تۆمەتی ’پڕووپاگەندە دژی نیزام“ حوکمی یەک ساڵ بەندکران.
٤_ عەلی ڕەزا فەتاح مورادی کوڕی سدیق و خەڵکی بۆکان بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە گرووپە توندئاژۆ مەزهەبییەکان“ حوکمی ١٠ ساڵ بەندکران.
٥_ جەلال روستەمی نەورووزلوو کوڕی ئەبووبەکر و خەڵکی مەهاباد بە تۆمەتی ’پڕووپاگەندە دژی نیزام“ حوکمی یەک ساڵ بەندکران.
٦_ مەلا ڕەحمەت نسووحی خەڵکی مەهاباد بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە گرووپە توندئاژۆ مەزهەبییەکان“ حوکمی ١٠ ساڵ بەندکران.


ئەو حەوت هاووڵاتییە کوردە پاییز و زستانی ٢٧١٨ (٢٠١٨) لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرانەوە. ئێستا تەنیا مەحیەدین تازەوارد لە بەندیخانە ڕاگیراوە و شەش کەسی دیکە بەهاری ئەمساڵ چوونەتە مرەخەسی و بە شێوەکی کاتی ئازادن.


جێگای ئاماژەیە کە بریەکی مەحیەدین تازەوارد بە ناوی ”فەرهاد تازەوارد“ نێوەڕاستی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لە سێ سنوور لە ئەنجام بوردمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا گیانی لە دەست دابوو.


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە