خۆی .. هاووڵاتییەکی کورد لەسێدارە درا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری خۆی لە پارێزگای ئورمیە جێبەجێ کرا.

٢٢ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١١:٤٤

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری خۆی لە پارێزگای ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢١ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ١٢ی ژوئیەی ٢٠١٨)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی خۆی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.

ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کە تەمەنی ٢٤ ساڵ بووە، بابەک بلووغی ڕاگەیەندراوە.

ئەو لاوە کە خەڵکی خۆی بووە ساڵی ٢٧١٥ی کوردی واتە سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

بابەک لە سێ ساڵ پێشەوە لە بەندیخانەی شاری خۆی ڕاگیرابوو.

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە