سنە.. لاویکی کورد بەخشراو و لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو

هەنگاو: گەنجێکی کوردی خەڵکی سنە کە حوکمی سێدارەی بۆ بڕابووەوە، لەلایەن کەسوکاری کوژراوەکەوە بەخشرا و لەسێدارە ڕزگاری بوو.

١١ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٣:١٣

 

هەنگاو:  گەنجێکی کوردی خەڵکی سنە کە حوکمی سێدارەی بۆ بڕابووەوە، لەلایەن کەسوکاری کوژراوەکەوە بەخشرا و لەسێدارە ڕزگاری بوو.

ماڵپەڕی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو)، گەنجێکی کوردی تەمەن ٢٨ ساڵی کە بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک حوکمی سێدارەی بۆ بڕابووەوە، ماوەی هەشت ساڵ لە گرتووخانە بووە، دوێنێ لە کاتی بەڕێوەچوونی سزاکەیدا، لەلایەن بنەماڵەی کوژراوەکەوە، بەخشراوە و پەتی سێدارەی لە مل دەرهێنراوە.

لەمبارەوە ئیسحاق ئیبراهیمی، بەڕیوەبەری گشتیی گرتووخانەکانی پارێزگای سنە، بە ماڵپەڕی (ئیسنا)ی ڕاگەیاندووە: "لە کاتی بەڕێوەچوونی ئەو حوکمەدا بنەماڵەی کوژراو بە دەرهێنانی پەتی سێدارە لە ملی بکوژەکە، ئەو کەسەیان لە مەرگ ڕزگار کردووە".

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە جەند شاری ڕۆژهەڵاتی و کوردستان و بەتایبەت شاری سنە و بە هەوڵی چەند چالاکوانی مەدەنی و مافی مرۆڤ و نووسەرانی ئەو شارە چەندین بەندکراو کە حوکمی سێدارەیان بۆ بڕابووەوە، ڕەزامەندیی بنەماڵەی بکوژیان وەرگرتووە و بەخشراوە و لە زیندان و مەرگ ئازاد کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە