سەپاندنی حوکمی سێدارە و ٢٥٩ ساڵ بەندکران بە سەر ٢٢ هاووڵاتیی کورد لە مانگی ئۆکتۆبردا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٢٢ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی و مەدەنی لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە

٩ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٠:٢٨

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٢٢ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی و مەدەنی لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارە، بەندکران و لێدانی قامچییان بە سەردا سەپاوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ دا، لانیکەم  ٢٢ هاووڵاتیی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارە، بەندکران و لێدانی قامچییان بە سەردا سەپاوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هاووڵاتییەک حوکمی ٢ جار لەسێدارە دان و ٢١ هاوولاتیی دیکە سەرجەم حوکمی ٢٥٩ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

هەروەها، سێ کەس لەو چالاکانە وێڕای حوکمی بەندکران سەرجەم حوکمی لێدانی ٤٢٠ قامچییان بەسەرسا سەپاوە.

 

ناوی ئەو چالاکانە و ئەو حوکمانەی کە بە سەریاندا سەپاوە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ حوسێن عوسمانی خەڵکی مەهاباد، حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکران.

٢_ ئازاد ساڵحیان خەڵکی سەقز، حوکمی ١٧ مانگ بەبدکران.

٣_ ئارمان غەفووری  خەڵکی مەریوان، حوکمی ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٢٠ قامچی.

٤_ محەمەد مرادی خەڵکی پیرانشار، حوکمی ٣٣ ساڵ بەندکران.

٥_ محەمەد عەسری گەنگەچین خەڵکی ئورمیە، حوکمی ١ ساڵ بەندکران.

٦_ پەیمان عەبدی خەڵکی مەریوان، حوکمی ٩ مانگ بەندکران.

٧_ هێمن محەمەدیان خەڵکی سنە، حوکمی ١ ساڵ بەندکران.

٨_ یادگار جەعفەری خەڵکی سنە، حوکمی ١ ساڵ بەندکران.

٩_ پوریا ناسری خەڵکی سنە، حوکمی ١ ساڵ بەندکران.

١٠_ یاسین کەریمی خەڵکی سنە، حوکمی ١ ساڵ بەندکران.

١١_ محەمەد شەریف ساڵم خەڵکی ئورمیە، حوکمی ٥ ساڵ بەندکران.

١٢_ جەلال سوورمان خەڵکی ئورمیە، حوکمی ١ ساڵ بەندکران.

١٣_ یاسر نووری خەڵکی جوانڕۆ، حوکمی ٤ مانگ بەندکران.

١٤_ جەمشید پیرۆتی خەڵکی مەهاباد، حوکمی ٥ ساڵ بەندکران.

١٥_ حەیدەر قوربانی خەڵکی کامیاران، حوکمی ١١٨ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٢٠٠ قامچی.

١٦_ مەحموود سادقی خەڵکی کامیاران، حوکمی ٤٠ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٢٠٠ قامچی.

١٧_ سەلاح رەحمانی خەڵکی کامیاران، حوکمی ٢ جار سێدارە و ٣ ساڵ بەندکران.

١٨_ ئەمین ماسووری خەڵکی خوڕەمئاوا، حوکمی ٢ ساڵ بەندکران.

١٩_ ڕەزا ئیسماعیلی خەڵکی ئورمیە، حوکمی ١ ساڵ بەندکران.

٢٠_ کەیوان زارع خەڵکی ئورمیە، حوکمی ١ ساڵ بەندکران.

٢١_ ئەحمەد شەکەری خەڵکی ئیلام، حوکمی ١ ساڵ بەندکران.

٢٢_ سەید ئارام ئەمین ئیسلام زادە خەڵکی بۆکان، حوکمی ١٠ ساڵ بەندکران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە