لانیکەم دوو کەس لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج لەسێدارە دران

هەنگاو: حوکمی سێدارەی لانیکەم دوو کەس کە یەکێکیان خەڵکی پارێزگای لوڕستان بووە، لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

٣ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٠:٤٨

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی لانیکەم دوو کەس کە یەکێکیان خەڵکی پارێزگای لوڕستان بووە، لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (١٩ی فێوریەی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی لانیکەم دوو کەس کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

ناسننامەی ئەو دوو کەسە کە بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە ”مێهرداد بەیرانوەند“ خەڵکی پارێزگای لوڕستان ”محەمەد چراغی“ ڕاگەیەندراوە.

مێرداد لە بەندی ١ و محەمەد لە بەندی ٣ی بەندیخانەی گەوهەردەشتی کەرەج ڕۆژی دووشەممە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج گوازرابوونەوە.

ئەو دوو بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە بە ناوی ”ڕەزا حۆاتەمیان“ بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابوونەوە کە چارەنووسی ناوبراو ناڕوونە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە