لاوێکی کورد بە تۆمەتی ناڕەزایەتی دەربڕین بە سێدارە درستبەسەر کرا

هەنگاو: لاوێکی کوردی خەڵکی کرماشان بە هۆی نارەزایەتی درەبڕین بە حوکمی سێدارە سێ کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە

٢٨ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١١:٠٩


هەنگاو: لاوێکی کوردی خەڵکی کرماشان بە هۆی نارەزایەتی درەبڕین بە حوکمی سێدارە سێ کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی پووشپەر (١٦ی ژوئیەی ٢٠٢٠) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان لاوێکی خەڵکی شابادیان بە ناوی “موجتەبا بەساتی” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار، مجتەبا بەساتی بە تۆمەتی دانانی ستۆری تایبەت بە شەرمەزار کردنی دەرکردنی حوکمی سێدارە بۆ سێ کەس لە ناڕازیانی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ڕابردوو و هەروەها نالەبار بوونی دۆخی ئابووری ئێران دەستبەسەر کراوە.


سەرەڕای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ناوبراو و وێڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، چارەنووسی نادیارە. موجتەبا بەساتی خۆشی لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دەستبەسەر کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە