لە سێدارە دانی دوو هاووڵاتی کورد لە بەندیخانی ئیلام

هەنگاو: سەرەتای مانگی ژانویەی ئەمساڵ، حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی ئیلام جێبەجێ کراوە کە دوای سی مانگ میدیایی دەبێتەوە.

٧ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٠:١١

 

هەنگاو: سەرەتای مانگی ژانویەی ئەمساڵ، حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی ئیلام جێبەجێ کراوە کە دوای سی مانگ میدیایی دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە (٢٦ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ١٥ی ژانویەی ٢٠١٩) حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، جێبەجێ کراوە.

ناسنامەی یەکێک لەو بەندکراوانە، مەسعود نەزەری تەمەن ٢٣ ساڵ و کوری فازڵ ڕاگەیەندراوە کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

لەلایەکی دیکەوە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندووە کە هەمان ڕۆژ، لاوێکی دیکە بەناوی فەرهاد ئەکبەری کوڕی حەیدەر لە سێدارەی دراوە، ناوبراو لە کاتێکدا تەنیا ١٥ سال و ٩ مانگ تەمەنی هەبووە، بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو

 

دوای سێ مانگ لە سێدارەدانی ئەو دوو هاووڵاتیە کوردە، میدیایی بووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە