لە شەش مانگدا ٦٤ چالاکی کورد حوکمی سێدارە و بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە

هەنگاو: لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا دەزگای دادوەریی ئێران حوکمی سێدارە و بەندکرانی بە سەر ٦٤ چالاکی سیاسی،

١١ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٢٠:٣٠

 

هەنگاو: لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا دەزگای دادوەریی ئێران حوکمی سێدارە و بەندکرانی بە سەر ٦٤ چالاکی سیاسی، کارگەری و مەزهەبی کورد دا سەپاندووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ زایینیدا، لانیکەم ٦٤ چالاکی سیاسی، کرێکاری و مەزهەبی کورد لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارە، بەندکران و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپاوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، چالاکێکی کورد حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە و ٦٣ چالاکی دیکەش لەسەر یەک حوکمی ١٩١ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچییان بە سەردا سەپاوە.

 

جیاکردنەوەی حوکمەکان بە پێی ئەو تۆمەتی خراوەتە پاڵیان؛

چالاکانی سیاسی: ٥٤ حاڵەت بووە کە سەرجەم حوکمی ١٧٨ ساڵ و ٤ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچییان بە سەردا سەپاوە.

چالاکانی کرێکاری: ٦ حاڵەت بووە کە سەرجەم حوکمی ٧ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

چالاکانی مەزهەبی: چالاکێکی مەزهەبی حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

 

لە نێو ئەو کەسانەیدا کە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە دوو ژن سەرجەم بە ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران مەحکووم کراون. هەروەها دوو مامۆستا سەرجەم حوکمی ٨ ساڵ بەندکران و پارێزەرێکیش حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.

 

ناوی تەواو ئەو کەسانە کە لەم ڕاپۆرتەدا بەکار هێنراوە، لە ناوەندی ئاماری هەنگاو تۆمارکراوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە