لە مانگی فێوریەدا، حوکمێکی سێدارە و ٤٣ ساڵ بەندکران بە سەر هاووڵاتیانی کورد سەپاوە

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا ، لانیکەم ١٢ هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەزهەبی لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە، حوکمی بەندکران .

١١ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢٠:٣٧

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا ، لانیکەم ١٢ هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەزهەبی لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە، حوکمی بەندکران و سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی فێوریەی ٢٠١٩ دا ، لانیکەم ١٢ هاووڵاتی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە دادگایی کراون.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا  ١١ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی حوکمی  ٤٣ ساڵ و سێ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

هەروەها، هاووڵاتییەکیش بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و هاوکاری لەگەڵ گرووپە توندئاژۆ ئیسلامییەکان حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاە.

لە کۆی ئەو ١٢ کەسەی کە حوکمیان بەسەردا سەپێندراوە، ٦ کەس خەڵکی پارێزگای ئورمیە، ٤ کەس خەڵکی پارێزگای سنە، و دوو کەسیش خەڵکی پارێزگاکانی کرماشان و خوراسانی ڕەزەوی بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە