لەسێدارە دانی ۱۰ هاووڵاتیی کورد لە مانگی ژوئیەی ٢٠٢٠ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی هەر سێ ڕۆژ حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و ئێران جێبەجێ کراوە.

١١ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١١:٢٨


هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی هەر سێ ڕۆژ حوکمی سێدارەی ۱۰ هاوواتیی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و ئێران جێبەجێ کراوە.

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژوئیەی ٢٠٢٠ دا، حوکمی سێدارەی لانیکەم ١٠ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کرماشان، کەرەج، سنە، نەغەدە و ئورمیە جێبەجێ کراوە.


لە کۆی ئەو ١٠ کەسە کە لە سێدارە دراون و ناسنامەی تەواویان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، دوو کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و ٨ کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.


هەروەها، زیاترین ژمارەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیان کە ٧ حاڵەت بووە، لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە. دوو کەس لە کرماشان و کەسێکیش لە پارێزگاری سنە لەسێدارە دراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە