لەسێدارە دانی چوار هاووڵاتیی کورد لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٠ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی حوکمی سێدارەی چوار هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و ئێران جێبەجێ کراوە.

١٠ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٢:٣١

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی حوکمی سێدارەی چوار هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و ئێران جێبەجێ کراوە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٠ دا، حوکمی سێدارەی لانیکەم ٤ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی سنە، برووجێرد و ڕەشت جێبەجێ کراوە.


لە کۆی ئەو چوار کەسە کە لە سێدارە دراون و ناسنامەی تەواویان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، سەرجەمیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.


هەروەها، زیاترین ژمارەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیان کە ٢ حاڵەت بووە، لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە. کەسێک لە پارێزگای لوڕستان و کاسێکیش لە پارێزگای گیلان لەسێدارە دراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە