لەسێدارە دانی سێ هاووڵاتیی کورد لە مانگی سێپتامبری ٢٠٢٠ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و ئێران جێبەجێ کراوە.

٩ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٢:٢٩

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و ئێران جێبەجێ کراوە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سێپتامبری ٢٠٢٠ دا، حوکمی سێدارەی لانیکەم سێ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئورمیە، برووجێرد و ئیسفەهان جێبەجێ کراوە.


لە کۆی ئەو سێ کەسە کە لە سێدارە دراون و ناسنامەی تەواویان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، دوو کەسیان تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ)  و کەسیکیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

هەروەها، زیاترین ژمارەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیان کە ٢ حاڵەت بووە، لە پارێزگای لوڕستان تۆمار کراوە و کەسێک لە پارێزگای ئورمیە لە سێدارە دراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە