لەسێدارەدانی ٩٠ هاووڵاتیی کورد لە ساڵی ١٣٩٦دا

هەنگاو: لەماوەی ساڵی ١٣٩٦دا حوکمی لەسێدارەدانی ٩٠ هاووڵاتیی کورد بەبڕیاری دەزگای قەزایی حکومەتی ئێران لە بەندیخانەکانی ئەو وڵاتە بەڕێوەچووە. .

١٠ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠٠:٢٤

 

هەنگاو: لەماوەی ساڵی ١٣٩٦دا حوکمی لەسێدارەدانی ٩٠ هاووڵاتیی کورد بەبڕیاری دەزگای قەزایی حکومەتی ئێران لە بەندیخانەکانی ئەو وڵاتە بەڕێوەچووە. ئەم ئامارە بە نیسبەت سالی ڕابردوو ٤٨ حاڵەت کەمی کردووە.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لە ماوەی سالی ٩٦دا سەرجەم ٩٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە لە بەندیخانەکانی ئەو وڵاتەدا لەسێدارە دراون.

بەپێی ئەم راپۆرتە، ٤٤ کەس لە پارێزگەی ئورمیە، ١٨ کەس لە کرماشان، ١٤ کەس لە لوڕستان، ٧ کەس لە ئیلام ، ٢ هاووڵاتی لە پارێزگای سنە و ٥ هاووڵاتیی کوردیش لە قەزوێن و خوراسانی باکوور لە سێدارە دراون.

تۆمەتی کەسانی لەسێدارە دراو

لەماوەی سالی ٩٦دا ٣٩ کەس بە تۆمەتی پەیونەدیدار بە مادەی هۆشبەر، ٤٤ کەس بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست ، دوو کەس بە تۆمەتی سیاسی و مەزهەبی و کەسێکیش بە تۆمەتی دزی کردن بە چەکەوە لەسێدارە دراون.

ساڵی ١٣٩٥ سەرجەم ٩٠ کەس تەنیا بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر لەسێدارە درابوون، بەڵام ئەمساڵ تەنیا ٣٩ کەس بەو تۆمەتە لەسێدارە دراون.

هەروەها لەساڵی ٩٦دا ٢ ژن و٨٨ پیاوی کورد لە زیندانەکانی ئێراندا لەسێدارە دراون، بەڵام ساڵی رابردوو تەنیا ١ ژن و ١٣٧ پیاوی کورد بەندیخانەکانی ئێراندا لەسێدارە درابوون.

هەروەها لەساڵی ٩٦دا ٧ کەس لە شارەکانی کوردستان لەپیش چاوی خەڵک لەسێدارە دراون کە ئەو ژمارەیە لە ساڵی ڕابردووش هەر ٧ کەس بووە بە وجیاوازیەی کە ژمارەی لەسیدارە دراوەکان کەمتر بوون.

کەڵک وەرگرتن لەم ئامارە بە مەرجی ئاماژە بە ناوی سەرچاوە (هەنگاو) ڕێگاپێدراوە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە