مەترسی لەسێدارەدانی ڕامین حوسین پەناهی لە ڕۆژی پێنج شەممەدا لەئارادایە

هەنگاو: ڕامین حوسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە، بۆ بەرێوەچوونی ئەم حوکمە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی شاری سنە کراوە.

١١ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٤:٣٨

 

هەنگاو: ڕامین حوسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە، بۆ بەرێوەچوونی ئەم حوکمە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی شاری سنە کراوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (١١ی بانەمەڕی ٢٧١٨ / ١ی مەی ٢٠١٨)، بەرپرسانی بەندیخانەی شاری سنە ڕامین حوسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی کوردیان بۆ بەڕێوەچوونی حوکمی سێدارە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کردووە.

ئەمجە حوسەین پەناهی برای رامین لە لاپەڕەی فەیسبوکی تایبەتی خۆی بڵاوی کردووەتەوە کە ئەگەر هەیە ڕۆژی پێنجشەممە حوکمی سێدارەی ڕامین بەڕێوە بچێت.

ڕامین حوسێن پەناهی ڕۆژی دووی پووشپەڕێ ٢٧١٧ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو و لە ڕێکەوتی (٥ی ڕیبەندانی ٢٧١٧ / ٢٥ی ژانویەی ٢٠١٨) لە حاڵێکدا کە تەنیا یەک دانیشتنی دادگاییەکەی بەڕیوە چوبوو، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە دادوەری سەعیدی  بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیو ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

حوکمی سێدارەی ئەو بەندکراوە کوردە لەحاڵێکدا سەپێندراوە ڕگەیندراوە کە ناوبراو هەموو ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی بەتایبەت بەشداری لە شەڕێ چەکدارانە ڕەد کردووەتەوە و پاریزەری انوبراویش ئەم حوکمەی چاوەڕوان نەکرا و نا دادپەروەرانە ناو بردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە