هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە تۆمەتی ئەندامەتی داعش حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای. کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە.

٢٩ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢٢:٢٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای. کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە ناو بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشانەوە بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو گەیشتووە، هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ”مێهدی ئەسغەرزادە“ لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مێهدی ئەسغەرزادە مانگی گەلاوێژی ٢٧١٦ (٢٠١٦) دوای تێکهەڵچوونێکی هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران لەگەڵ گرووپێکی چەکداری کە ئەوان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە داعش بوون، دەستبەسەر کراوە.

مێهدی ئەسغەرزادە دوای دەستبەسەر کران لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە و ئێستا لە بەندی ئەمنیەتی بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان ڕاگیراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە