هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لە بەندیخانەی بیرجەند لەسێدارە درا

هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لە بەندیخانەی بیرجەند بەڕێوە چوو.

٢٣ خاکەلێوە ٢٧٢١، ٠٩:١٦

 

هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لە بەندیخانەی بیرجەند بەڕێوە چوو.

بەگوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە ٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ ( ١٢ی ئاوریلی ٢٠٢١) سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی "ئەرسەلان مورادی" لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند، ناوەندی پارێزگای خوراسانی باشوور، جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەرسەلان مورادی دوو ساڵ پێش لە خوراسانی باشوور دەستبەسەر کراوە و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی "تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە" سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

ئەندامێکی بنەماڵەی مورادی لەم بارەوە بە هەنگاوی راگەیاند کە بەرپرسانی بەندیخانەی بیرجەند تەنانەت رێگەیان نەداوە کە ئەرسەلان بۆ دوایین جار لە گەڵ بنەماڵەکەی چاوپێکەوتن بکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە