هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لەسێدارە درا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەراغە جێبەجێ کرا.

١٥ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٩:٤٩

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەراغە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (١٤ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٤ی مەی ٢٠١٩)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی ”شاهین سەمەدی“ لە بەندیخانەی ناوەندی شاری مەراغە جێبەجێ کراوە.

شاهین سەمەدی تەمەن ٣٤ ساڵ، ماوەی چوار ساڵە لە بەندیخانەی مەراغە ڕاگیرابوو.

ناوبراو ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی خەڵکی مەراغە بە ناوی ”حامید ڕەزایی پوور“ دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە