هاووڵاتییەکی دیکە لە کرماشان لەسێدارە درا، ئەمڕۆ چوار کەس لە کوردستان لەسێدارە دراون

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سونقوڕ لە سێدارە درا و بەم پێیە ژمارەی ئەو هاووڵاتییە کوردانەی کە ئەمڕۆ لەسێدارە دراون گەیشتە چوار کەس.

٩ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١١:١٢


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سونقوڕ لە سێدارە درا و بەم پێیە ژمارەی ئەو هاووڵاتییە کوردانەی کە ئەمڕۆ لەسێدارە دراون گەیشتە چوار کەس.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٢٨ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سونقوڕ و کولیایی بە ناوی ”مێهدی ڕەمەزانی“ لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مێهدی ڕەمەزانی تەمەن ٣٦ ساڵ، ٧ ساڵ پێش لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی سەر شەقام هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشانی کوشتووە و دوای دەستبەسەر کران حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی ”فایق شەریفی“ لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لەسێدارە درابوو.


هەروەها، دوو بەندکراوی خەڵکی بۆکان و شنۆ بە ناوەکانی یاسر ڕەسووڵی و زرار پەیغامی بە هەمان تۆمەت لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە لەسێدارە دران.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە