هاووڵاتییەکی کورد لە سنە لە سێدارە درا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی سەوڵاوا لە لەبدیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

١٠ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ٠٤:٣٤

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی سەوڵاوا لە لەبدیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٣٠ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “محەمەد عەزیز مەحموودی” لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ بکرێت.

محەمەد عەزیز مەحموودی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی دزڵی سەر بە شاری سەوڵاوا دوو ساڵ پێش کەسێکی دیکەی خەڵکی دزڵی بە ناوی دیاکۆ کەریمی کوشتووە. ناوبراو هەمان ڕۆژ دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا.

ئەو بەندکراوە لە مانگی ڕەمەزانیشدا جاریکی دیکە بە مەبەستی جێبەجێ کردانی حوکمەکەی برابووە ژووری تاکەکەسی، بەڵام حوکمەکەی دواخرا.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هەوڵەکانی چالاکانی مەدەنی بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی جەماڵ کەریمی باوکی دیاکۆ بێ ئاکام مایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە