هاووڵاتییەکی کورد لەبەندیخانەی ئیسفەهان لەسێدارە درا

هەنگاو: لەکاتێکدا جێبەجێ کردنی حوکمی لەسێدارەدان بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر لە راگیراوە، بەڵام هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانە.

١٠ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١١:٥١

 

هەنگاو: لەکاتێکدا جێبەجێ کردنی حوکمی لەسێدارەدان بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر لە راگیراوە، بەڵام هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی شاری ئیسفەهان لەسێدارە درا.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو "سەرلە بەیانیی رۆژی یەکشەمە (۹ی بانەمەڕی ٢٧١٨/ ۲۹ی ئاوریلی ٢٠١٨) حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بەناوی "کیومەرس نسووحی" بەڕێوەچوو.

کیوومەرس نسووحی بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە لەلایەن دەزگای قەزایی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بۆ دەرچووبوو.

جێبەجێ کردنی حوکمی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەکاتێکدایە کە لە ناوەڕاست مانگی پاییزی ساڵی رابردوویەوە حوکمی لەسێدارەدان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر لە ئێران هەڵوەشاونەتەوە، بەڵام لەو ماوەیەدا و بەپێی ئاماری رێکخراوی “هەنگاو” ئەمە دووەمین هاووڵاتیی کوردی کرماشانە کە لەسێدارە ئەدرێ.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی “هەنگاو”، لە ماوەی یەک حەفتەی رابردوودا ۷ هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی ئیسفەهان، بەندەر عەباس و ورمێ لەسێدارە دراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە