هاووڵاتییەکی کورد لەسێدارە درا، هەشت هاووڵاتیی کورد لە ١٠ ڕۆژدا لەسێدارە دراون

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە پارێزگای کرماشان لەسێدارە درا و بەم پێیە تەنیا لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٨ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخان.

١٣ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٠٩:٤٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە پارێزگای کرماشان لەسێدارە درا و بەم پێیە تەنیا لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٨ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە (١٠ی بانەمەڕی ٢٠١٨ / ٣٠ی ئاوریلی ٢٠١٨)، حکومی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان بەڕێوە چووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری ئیسلام ئاوا سەر بە پارێزگای کرماشان ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردەی ”ئەعزەم خەزایی“ کوڕی ئاقا محەممەد و دانیشتووی گوندی ”پڵینگەرد“ ڕاگەیاندووە.

ئەعزەم لە چەند ساڵ پێش و بە تۆمەتی ”قەتڵی ئەنقەست“ دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەعەزم لە میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا حوکمی سێدارەی ٨ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئورمیە، ئیسفەهان، بەندەرعەباس و کرماشان جێبەجێ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە