هەواڵی تەکمیلی لەسەر لەسێدارەدانی ٥ هاووڵاتی لە کرماشان

هەنگاو: حەوتووی ڕابردوو حوکمی سێدارەی ٥ هاووڵاتی لە بەندیخانەی ناوەندی کرماشان جێبەجێ کراوە.

٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢٢:٣٥

 

هەنگاو: حەوتووی ڕابردوو حوکمی سێدارەی ٥ هاووڵاتی لە بەندیخانەی ناوەندی کرماشان جێبەجێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە (١٣ی ڕەشەممە  ٤ی مارس)، حوکمی سێدارەی ٥ هاووڵاتی کە ٤ کەسیان هاووڵاتیی  کورد بوون  لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

ماڵپەڕێ “هەنگاو” پێشتر ناسننامەی دوو کەس لەو کەسانەی کە لەسێدارە درابوون بڵاو کردبوویەوە.

ناسننامەی تەواوی ئەو ٥ کەسە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ  مەسعوود وەکیڵی خەڵکی جوانڕؤ بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست
٢ـ کەیوان راشخوار خەڵکی پاوە بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست
٣ـ محەمەد ڕوستەمی خەڵکی کرماشان بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی
٤ـ  مێهدی سەرابی خەڵکی کرماشان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان
٥ـ ڕامین ڕەزەوەی خەڵکی هەمەدان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان

هەتا ئێستا هیچ ماڵپەڕێکی حکومەتی و مافی مرۆڤی ناسنامەی ئەو ٥ کەسەی بڵاو نەکردوەتەوە و “هەنگاو” وەکوو یەکەم سەرچاوە بڵاوی دەکاتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە