کچێکی ١٦ ساڵە لە ڕوانسەر و ژنێکی ٢٣ ساڵە لە ئیلام کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان و ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی شاری مەلەکشاهی سەر بە پ

٣ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٩:٢٩

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان و ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی شاری مەلەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٢٨ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ١٨ی ژانویەی ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی ڕوانسەر بە ناوی ”ئایدا عەلیزادە“ کچی ئیسماعیل خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی عەلیزادە لەو پەیوەندییەدا بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند: ”ئایدا بە هۆی ئەوەی کە باوکی بەکارهێنانی موبایلی لێ قەدەغە کردبوو“ خۆی هەڵواسیوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە (١ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٢١ی ژانویەی ٢٠١٩)، ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی مەلەکشاهی ئیلام بە ناوی ” زارا زەبان ڕان تەنها“ حەوتوویەک دوای ئەوەی ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە، خۆی هەڵواسیوە و گیانی لە دەست داوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوشتنی زارا بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە