ڕاپۆڕتێک لەسەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ژنێک لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج

١٣ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٣:١٨

هەنگاو؛ پێنج شەممە ١٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی ژنێکی بەندکراو بە ناوی سورەیا محەممەدی خەڵکی پاکدەشتی پارێزگای تاران هەفتەی ڕابردوو لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێکراوە کە ئەم هەواڵە دوای ٨ ڕۆژ لەلایەن هەنگاو میدیایی دەکرێت.

بەپێ ڕاپۆڕتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی چوارشەممە ٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٢٤ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی ژنێکی بەندکراو بە ناوی سورەیا محەممەدی خەڵکی پاکدەشت لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێکرا.

بە وتەی سەرچاوەیکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم بەندکراوە، سورەیا محەممەدی دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارە بە سەریدا سەپێنرا و لە بەندیخانەی قەڕچەک وەرامین زیندانی بوو و ڕۆژێک پێش سێدارەدانی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی بۆ بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج گواسترابوونەوە.

سورەیا محەممەدی دوو ساڵ پێش بە مەبەستی دزی، خاوەن ماڵی ژن خوشکەکەی کوشتووە و لەو کاتەوە لە بەندیخانەدا بووە.

جێ ئاماژەیە کە میدیا حکومەتییەکان هەفتی ڕابردوو هەواڵی جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ژنێک بە ناوی "شەهناز" ڕاگەیاندبوو. هەروەها هەنگاو ئاگادار بووەتەوە کە شەهناز لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گەڕاوەتەوە. بنەماڵەی کوژراوەکە لە بەرامبەر دیەدا لەم بەندکراوە ڕەزامەند بوونە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە