ئەندامێکی سپای پاسداران بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ حیزبی دێموکرات حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسدران لەلایەن دەزگایی قەزایی ئێران بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی سێدارەی بەسەر سەپا.

١٤ خەرمانان ٢٧١٨، ٢٣:٣٨

 

هەنگاو: یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسدران لەلایەن دەزگایی قەزایی ئێران بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی سێدارەی بەسەر سەپا.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لقی ٣٢ی دادسەرایی سەربازیی ئورمیە، حوکمی سێدارە بەسەر هاووڵاتیەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ئەرسەلان خودکام سەپاندووە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی سیخوڕی و هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.

ئەرسەلان خودکام تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی مەهابادە کە بۆ ماوەی ١٦ ساڵە ئەندامی سپای پاسداران بووە.

ناوبراو پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە کاتێک خۆی ڕادەستی ئێران کردوەتەوە، بوەتە ئەندامی سپای پاسداران.

ئەرسەلان خودکام مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی مەهاباد دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە