ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا

٢١ خاکەلێوە ٢٧٢٤، ١٩:١٠

هەنگاو؛ سێشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێک بەناوی یەدوڵڵا تالبوەند، لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا جێبەجێ کرا. ئەو بەندکراوە کە لە ئەفسەرانی ئەرتەش بووە، پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ (١٧ی مارسی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی یەدوڵڵا تالبوەند، ئەفسەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی خوڕەمئاوا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە و لە مانگی ڕەمەزاندا جێبەجێ کرا.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست"ی پارێزەرێکی دادگوستەری بەناوی فەرۆخ نەسیرپوور دەستبەسەر و لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارەدرانی ناوبراو لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا نزیکەکان لە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە