بەندیخانەی ئیسفەهان؛ جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی ئەفغانستان

٢٦ خاکەلێوە ٢٧٢٤، ١١:٣٨

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی ئەفغانستان بەناوی ئەبووزەر سالم، کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەستبەسەر کرابوو و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان (بەندیخانەی دەستگرد) جێبەجێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ (١٣ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی ئەفغانستان بەناوی ئەبووزەر سالم تەمەن ٣٠ ساڵ لە بەندیخانەی دەستگردی ئیسفەهان جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەبووزەر سالم خەڵکی پولخومریی ئەفغانستان، نزیکەی سێ ساڵ پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەواڵی لە سێدارەدرانی ئەو بەندکراوە هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لانی کەم سزای سێدارەی ٢٨ بەندکراوی ئەفغانستانی لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران جێبەجێکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە