خۆکوشتنی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ئیلام

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی شاری مێهران لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

٢٢ سەرماوەز ٢٧٢١، ٢١:٣٥

 

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی شاری مێهران لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێک بە ناوی ڕوحوڵڵا مەلەکی تەمەن ٣٠ سال و خەڵکی شاری مێهران کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو، لە ناو بەندیخانەی ئیلام و لە ڕێگای خواردنی دەرمانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕوحوڵڵا مەلەکی ڕۆژی سێشەممە ٩ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (٣٠ نۆڤەمبری ٢٠٢١( لە کاتێکدا چوارەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی خۆی لە ژووری تاکەکەسی تێپەڕ دەکرد، لەرێگای خواردنی دەرمان هەوڵی خۆکوشتنی داوە و ڕۆژی دواتر (١ی دێسامبر) گیانی لە دەست داوە.

ڕوحوڵڵا مەلەکی دوای ئەوەی هەوڵی خۆکوشتنی داوە گوازراوەتەوە بۆ بنکەی تەندروستیی بەندیخانەی ئیلام. لەوێ گەدەیان شۆردووە و بەبێ ئەوەی هیچ چاوەدێرییەکی پزیشکی هەبێت و لە کاتێکدا باری تەندروستی ناجێگیر بووە گەڕێندراوەتەوە بۆ ناو بەندەکەی خۆی و هەر بەو هۆیەشەوە گیانی لە دەست داوە.

ئەم بەندکراوە ڕۆژی ٦ی سەرماوەز بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ١٠ ساڵ ناڕوون مانەوەی دۆسیەکەی مانی لە خواردن گرتبوو و ڕۆژی دووهەمی مانگرتنەکەی لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان و بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراوەتەوە.

ڕوحوڵڵا مەلەکی خەڵکی شاری مێهران ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ٢٧١١ (٦ی مارسی ٢٠٢١٢) بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دوو ساڵ دواتر لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئیلامەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە