سەربازێکی خەلکی شنۆ دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

٢٧ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١١:٥٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی شنۆ بە ناوەی مەتین حەسەنوەند دوای تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەتین حەسەنوەند نزیکەی مانگێک پیش ئێستا لەکاتێکدا کە لە یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی ئەو شارە سەرقاڵی سەربازی بووە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، مەتین حەسەنوەند لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها پەیوەندی لەگەل بنەماڵەکەی بێبەش بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە