دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە ئەهواز

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ناسر ڕەزایی و خەڵکی شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە شاری ئەهواز بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێز

٣ جۆزەردان ٢٧٢٣، ٠٨:٣٣


هەنگاو: چوارشەممە، ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ناسر ڕەزایی و خەڵکی شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە شاری ئەهواز بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ شەوی دووشەممە، ١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٢٢ی مەیی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی ناسر ڕەزایی، تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی "سەراوباغ"ی سەر بە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییەدا بە کێبڵ بەردەوام و بە شێوەیەکی دڕندانە لێیان داوە و بەم هۆیەشەوە بەسەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناسر ڕەزایی پاش ئەوەی کە لە تێرمیناڵی ئەهواز دەستبەسەر کراوە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێلۆران گواستراوەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە