توندوتیژیی خێزانی؛ ڕاپۆرتێک لەسەر قوربانی بوونی سێ کەس بریتی لە منداڵێک لە مەریوان

١٩ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ٢٢:٣٠

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک بریتی لە منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ، بوونە قوربانیی توندوتیژیی خێزانی و گیانیان لەدەستداوە. هۆکاری کوژرانی ئەو سێ هاووڵاتییە بە "ناکۆکی خێزانی" نێوبراوە و بکوژ بە چەکی ڕێکخراوەیی باوکی کە ئەندامی سوپای پاسداران بووە ئەندامانی بنەماڵەکەی یەک لەوان لە باوکی کوشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٧ی مەی ٢٠٢٤)، کوڕێک لە گەڕەی نەوبەهاری شاری مەریوان، بە چەکی کۆڵت سێ ئەندام لە بنەماڵەکەی بریتی لە باوکی، بەناوی محەممەد نەزەری تەمەن ٤٣ ساڵ و لە ئەندامانی سوپای پاسداران، دایکی بەناوی بێگەرد ساڵحی تەمەن ٣٨ ساڵ و خوشکەکەی خۆی بە ناوی مەهنا نەزەری، منداڵی تەمەن ١٢ ساڵی کوشتووە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، تۆمەتبار کە قوتابیی پۆلی دوازدەیە، بە چەکی ڕێکخراوەیی سوپای پاسداران کە چەکی باوکی بووە و لە سوپای سەوڵاوا چالاکی دەکرد، ئەو تاوانەی ئەنجام داوە و دوای دەستبەسەرکران، هۆکاری ڕوویدانی ئەو تاوانەی بە "ناکۆکیی بنەماڵەیی" نێو بردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە