حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ کرا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد سەرەڕای ئەوەی کە بۆ ٤٥ ڕۆژ دواتر دواخرابوو، بە شێوەیەکی لەناکاو لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

٩ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٣:٣٠


هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد سەرەڕای ئەوەی کە بۆ ٤٥ ڕۆژ دواتر دواخرابوو، بە شێوەیەکی لەناکاو لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٣٠ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی ”مورتەزا پیرخزری“ تەمەن ٤٢ ساڵ و خێزاندار لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.


جێبەجێ کرانی حوکمی سێدارەی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی دووشەممە بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ مۆڵەت بە بنەماڵەکەی درابوو هەتا بڕی دوو میلیارد تمەن پارە ڕادەستی بنەماڵەی کوژراوەکە بکەن و حوکمەکەی جێبەجێ نەکرێت.


ناوبراو ڕۆژی شەممە هاوڕێ لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە بە ناوی ”سەعید محەمەدی‌فەرد“ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابوونەوە.


مورتەزا پیرخزری دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ”قەتڵ“ دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو و لەو کاتەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە