حوکمی یەک ساڵ بەندکران بە سەر هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرەدا سەپێندرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٢٠ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٤:١٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١٩ی سەرماوەز ی ٢٧١٨/ ١٠ی دێسامبری ٢٠١٨) کورش شەریفپوور، خەڵکی دیواندەرە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

ئەو حوکمە لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆرشی شاری سنە بەسەر ئەو هاووڵاتیە کوردەدا  سەپاوە.

کورش شەریفپوور پێشتر، چەندین جار بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە