جوانڕۆ، دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی لاوێکی کورد

١٨ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ٢٠:٤٠

هەنگاو؛ سێشەممە ١٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

ئوسامە هۆشەنگی، لاوی کورد و خەڵکی شاری جوانڕۆ هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپورتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئوسامە هۆشەنگی، قوتابیی تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ لە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٢٩ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.

یە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی ئوسامە هۆشەنگی، بەدواداچوونی بنەماڵەی بۆ ئاگادارییان لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئەنجام ماوەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەری، تۆمەتەکانی وەپاڵدراو، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم لاوه گیراوە لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە