جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیسفەهان

١٨ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٤:٥٨

هەنگاو؛ سێشەممە ١٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری میاندواو بە ناوی حوسێن بایزیدی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیسفەهان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٥ی مەی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری میاندواو بە ناوی حوسێن بایزیدی تەمەن ٥١ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیسفەهان (بەندیخانەی دەستگرد) جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسێن بایزیدی سێ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرا و بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادی هۆشبەرەکانەوە لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری ئیسفەهان سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو. ناوبراو باوکی سێ منداڵ بووە.

هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوە، تاکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە