خۆکوشتنی دوو منداڵ لە سەقز، یەکێکیان کچێکی ١٢ ساڵەیە

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کوڕێکی تەمەن ١٥ ساڵ و کچێکی تەمەن ١٢ ساڵ لە شاری سەقز کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٢٠ خەرمانان ٢٧١٩، ١٠:٤٥

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کوڕێکی تەمەن ١٥ ساڵ و کچێکی تەمەن ١٢ ساڵ لە شاری سەقز کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١١ی شەوی سێشەممە ١٩ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، کوڕێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی ”هادی سەمەدیان“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خحی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی خەرمانان، کچێکی تەمەن ١٢ ساڵی خەڵکی گوندی کانی بەندی سەقز بە ناوی ”ئیلاهە ڕەحیمی“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئیلاهە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئیلاهە لە کاتی یاری کردن سەری گیری کردووە و گیانی لە دەست داوە، بەڵام دوو سەرچاوەی دیکە لەو گوندە هەواڵی خۆکوشتنی ئیلاهەیان بۆ هەنگاو پشتڕاست کردووەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە