خۆکوشتنی کچێکی قوربانیی منداڵ‌هاوسەری لە کرماشان

کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ و دانیشتووی شاری کرماشان بە ناوی شەکیلا غوڵامی، بەهۆی بەردەوامیی گوشارەکانی بنەماڵەکەی بۆ ڕازیبوون بە هاوسەرگیریی زۆرەملێ لەگەڵ پیاوێک کە

١٤ جۆزەردان ٢٧٢٣، ٠٩:٤٢


هەنگاو: یەکشەممە، ١٤ی جۆزەدرانی ٢٧٢٣

کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ و دانیشتووی شاری کرماشان بە ناوی شەکیلا غوڵامی، بەهۆی بەردەوامیی گوشارەکانی بنەماڵەکەی بۆ ڕازیبوون بە هاوسەرگیریی زۆرەملێ لەگەڵ پیاوێک کە خۆیان بۆی دەستنیشانیان کردبوو، بەناچار هەوڵی خۆکوژی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (١ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، شەکیلا غوڵامی، تەمەن ١٥ ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی "دەرەدرێژ"ی شاری کرماشان، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە مێرمنداڵە، ئارەزووی درێژەدان بە خوێندنی هەبوو و لەگەڵ ئەوەشدا باوکی هەوڵی داوە بە شێوەیەکی زۆرەملێ شەکیلا ناچار بکات کە ڕازی بێت و شوو بەو کەسە بکات کە بنەماڵەکەی بۆی دەستنیشانیان کردووە. لەبەر ئەم هۆکارە ناوبراو لە کاتێکدا دەستگیراندار بووە، بەهۆی گشاری دەروونیی بنەماڵەکەیەوە بە چەکەکەی باوکی تەقەی لە خۆی کردووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شایانی باسە کە دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ١٣ی جۆزەردان، تەرمی شەکیلا غوڵامی لە گۆڕستانی سەرووی "قەلەندەربەیگ"ی گوندی قەڵازەنجیر لە شاری داڵاهۆ ئەسپەردە کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە